ئایدز، هەر خولەکێک کەسێک لەناو دەبات



بەهۆی ڤایرۆسی ئایدز لە هەر خولەکێکدا کەسێک گیان لەدەستدەدات و لە ساڵی ٢٠٢٣شدا ٤٠ ملیۆن کەس تووشی  ئەو ڤایرۆسە بوون.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد؛ لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٤٠ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کەمی بەرگری (ئایدز) بوون، لە کاتێکدا ٩ ملیۆن کەسی دیکە هیچ چارەسەرێکیان وەرنەگرتووە، ئەمەش وایکردووە لە هەر خولەکێکدا کەسێک گیان لەدەست بدات.

 

لە کاتێکدا جیهان پێشکەوتنی پزیشکی بەرچاوی بەدەستهێناوە بۆ کۆتاییهێنان بە پەتای ئایدز، بەڵام دوایین ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم پێشکەوتنە لەگەڵ کەمبوونەوەی بودجەی دیاریکراو بۆی بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

 

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت؛ ڕێژەی تووشبوون بە ئایدز، لە ناوچەکانی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئاسیای ناوەڕاست، ئەمریکای لاتین زیادیکردووە.

 

ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٦٣٠ هەزار کەس بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە گیانیان لەدەستداوە، هەرچەندە ئامارەکان ئاماژە بە کەمبوونەوەی بەرچاو دەکەن بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٤ کە ٢.١ ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ژمارەی تووشبووان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئاماژەیەکی باش نییە و پێناچێت ئامانجی کەمکردنەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ کەمتر لە ٢٥ هەزار کەس تا ساڵی ٢٠٢٥ بەدیبهێنرێت.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز لە جیهاندا لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە ٪٥٥  لەنێو گروپ و کۆمەڵگا پەراوێزخراوەکانی وەکو مامەڵەکارانی سێکس، هاوڕەگەزبازان، و ئەو کەسانەی کە دەرزی ماددە هۆشبەرەکان لەخۆیان دەدەن، ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٠، کە تێیدا ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ٪٤٥ بووە.

 

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وینی بیانیما، دەڵێت؛ سەرکردەکانی جیهان بەڵێنیان داوە کە تا ساڵی ٢٠٣٠ ئایدز مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی دروست نەکات، بەڵام ئەم بەڵێنانە ئەنجامیان نابێت ئەگەر سەرچاوەی پێویست بۆ بەدەستهێنانی دەستەبەر نەکرێت.

 

لای خۆیەوه بەڕێوەبەری نوسینگەی یونایدز له نیویۆرک، سیزار نونێز، ئاماژەی بەوەکردووه، ساڵانه تێچووی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ هەر تووشبوویەک دەگاتە ٤٠ هەزار دۆلار، ئەمەش وا دەکات ئەوانەی داهاتیان کەمە دەستیان بە جارەسەری پێویست نەگات.

 

نونێز ئاماژەی بەوەشکردووە، یونایدز داوای لە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری پێکوتە و چارەسەر دژ بە ئایدز کردووە، کە ژەمە چارەسەرییەکان بە تێچووی کەمتر بۆ وڵاتانی کەم داهات و مامناوەند دابین بکات.

“گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییە”
پێشت “گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییە”
عێراق بە بەهای زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار “گەنمی ئوسترالی” هاوردە دەکات
دواتر عێراق بە بەهای زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار “گەنمی ئوسترالی” هاوردە دەکات
پەیوەندیدار