پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە سیحر و جادووی دەکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە كاری سیحرو جادووی دەكرد .
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كەوا كەسێك كاری سیحر و جادوو دەكات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خەستەڕوو، تۆمەتبار ( ت،أ،ح لەدایكبووی 1982 ی دایشتووی كامپی باریكە) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا كە بۆ سیحر و جادوو كردن بەكاری هێناوە .