تۆمەتبارێک کە سیحر و جادووی دەکرد، دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە سیحر و جادووی دەکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە كاری سیحرو جادووی دەكرد .

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كەوا كەسێك كاری سیحر و جادوو دەكات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خەستەڕوو،  تۆمەتبار ( ت،أ،ح لەدایكبووی 1982 ی دایشتووی كامپی باریكە) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا كە بۆ سیحر و جادوو كردن بەكاری هێناوە .

 

سوپای سووریا بە درۆن هێرشی کرد سەر خاڵێکی سەربازیی تورکیا
پێشت سوپای سووریا بە درۆن هێرشی کرد سەر خاڵێکی سەربازیی تورکیا
فلیک: بۆ یاریکردن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید زۆر باش ئامادەین
دواتر فلیک: بۆ یاریکردن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید زۆر باش ئامادەین
پەیوەندیدار