فلیک: بۆ یاریکردن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید زۆر باش ئامادەین



ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ڕایدەگەیەنێت هەموو یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی یانەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید نییە، بەڵام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەشیان ئامادەن.

هانسی فلیک راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکەدا باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد و ڕایگەیاند، ئێمە تیپێکی زۆر باشمان هەیە و متمانەی تەواوم بە یانەکەمان هەیە.

وتیشی: “لە ماوەی وەرزێکدا تەنیا دوو یاریی بەرامبەر ڕیال مەدرید دەکەین، خۆ هەموو یارییەکمان بەرامبەر ریال مەدرید نییە، چەندین یاری دیکەمان هەیە بۆیە پێویستە سەرنجمان لەسەر تەواوی یارییەکان بێت”.

ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە کە ڕۆژی 4ی مانگی داهاتوو یەکەم کلاسیکۆی دۆستانە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئەنجام دەدەن ڕایگەیاند، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو یاری لەدوای یاری سەرنج بخەینە سەر هەر یارییەک، هەرکاتێک وادەی یاری ریال مەدرید هات، بەدڵنیاییەوە ئێمە زۆر باش ئامادەین.

تۆمەتبارێک کە سیحر و جادووی دەکرد، دەستگیرکرا
پێشت تۆمەتبارێک کە سیحر و جادووی دەکرد، دەستگیرکرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار