وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، لە وەڵامێکدا بۆ هاووڵاتییەک کە لە واڵەکەیدا داوایلێکردووە وەڵامێکی بۆ لێدوانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هەبێت له‌سه‌ر ئەو زەوییەی لەچوارچێوەی ماستەر پلانی پارێزگای سلێمانیدا خراوەتە سێکتەری نیشتەجێبوون و وتویەتی بۆ وەرگرتنی ئەو ەوییە بارەگای بارزانی تەداخولی کردووە، ناوبراو بە تێچێنێک وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌ده‌ی سلێمانی و ئەو هاووڵاتییەش دەداتەوە و ده‌ڵێت: “باره‌گای بارزانی ته‌داخولی كاری وا ناكات”.
دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌ده‌ی سلێمانی لەڕێی میدیای حزبەکەیەوە (بزووتنەوەی گۆڕان)، ڕایگەیاندبوو “زه‌وی ئاماده‌یی كشتوكاڵ، به فه‌رمانێكی نهێنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دراوه بهوهبهرهێنێك بۆ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پارچه زه‌ویه‌ش (باره‌گای بارزانی)ش تەداخولی کردووە.
له كاردانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بابەتە و له وه‌ڵامی پرسیاری هاووڵاتییەک، کە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆی نووسیوه “بۆ لێدوانێک یان ڕوونکردنەوەیەکتان نیە سەبارەت بە داگیرکردنی زەویەکەی بەکرەجۆ؟ ئایا ڕاستە ئەڵێن بە واستەی بارەگای بارزانی کراوە؟ تکایە وەڵام کاک دکتۆر”.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: “هیچ بنەمایەکی نیە و تەداخلی کاری وا ناکەن”.
لە ڕوونکردنەوەیەکیشدا، گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، سەبارەت بە قسەكانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پەیوەست بە ئەو زەوییەی بەكرەجۆ ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی موزایدە دەکات و ئەم کەیسە لەلایەن دادگاوە بڕیاری کۆتایی لێدراوە.
گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، موڵکی ژمارە ( ٣٨٩٠/١ کەرتی ١١ بەکرەجۆ)، بەپێی ماستەر پلانی شاری سلێمانی کەوتووەتە سێکتەری نیشتەجێبوون، لە لایەن (سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی)ەوە تەرخانکراوە بۆ کۆمپانیاکەمان بەمەبەستی دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئاسوودە، سەرجەم مامەڵە یاساییەکانی تەرخانکردنی زەوی ناوبراو لە دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانی قۆناغە یاساییەکانی بڕیوە و مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرگرتوە.
ڕاشیگەیاندووە، بە بریاری ژمارە (٢٤٥٦/ل/٢٠٢٤) لە بەرواری (٣٠/٥/٢٠٢٤) سکاڵاکەی پەروەردە رەتکراوەتەوە لەبەرژەوەندی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و کەیسەکە داخراوە، دواتر تانە دراوە لە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە دادگای تاوانەکان بە سیفەتی پێداچوونەوە بە ژمارە (١١٢٥/پ.ت/٢٠٢٤) لە بەرواری (٣/٧/٢٠٢٤) ، کە لەئەنجامدا ئەم دادگایەش بڕیاری کۆتایی و یەکلایی کەرەوەی دەرکردووە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.