پارێزگاری هەولێر بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و چەکی بێ مۆڵەتی دەرکرد و دەڵێت” دیارده‌یی سواڵ كردن و فاڵگره‌وه دەبێت بنبڕ بکرێت”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، به سه‌رپه‌رشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیژنه ئه‌منییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، پارێزگاری هەولێر ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی شارەکەی ڕاسپارد پلانێكی ئه‌منی تۆكمه جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی .
ئەوەشخراوەتەڕوو، پارێزگاری هەولێر جەختی لە به‌رده‌وامیدان به هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵاچۆكردنی دیارده‌یی سواڵ كردن و فاڵگره‌وه و وه‌ستان له ترافیك لایته‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك، ئۆتۆمبیل و ماتۆڕی بێمۆڵه‌ت کردەوە کە سه‌رچاوه‌ی نائارامین بۆ هاونیشتمانییان.
هەروەها پارێزگاری ههولێرجەختی لە گرتنەبەری هەموو رێکارێکی ئەمنیی کردەوە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتییان و ڕێگری‌کردن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراوی ناجۆر، بۆ ئه‌وه‌ش داوای لە هاوڵاتییان كرد هاوکاری لیژنه ئه‌منییەکان بن .