وەزیری پەروەردە پەیامی مەسرور بارزانی گەیاندە خوێندکارە دەرچووەکان



وەزیری پەروەردە لەڕێگەی تەلەفونەوە پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی گەیاندە خوێندکارە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی عێراق کە کوردن.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی ، پەیامی پیرۆزبایی جەنابی سەرۆکوەزیران (مەسرور بارزانی) مان گەیاندە قوتابی (کاردۆ فەرحان عبدالکریم ) ، یەکەمی سەر ئاستی عێراق کە لە پارێزگای کەرکوکە لە خوێندنی کوردی.

و (شانیا شەهاب وەلی، سایە ئیبراهیم خەلیل و لاڤە وریا سەردار) و خانەوادەکانیان، کە سێیەمی پۆلی شەشی ئامادەیی زانستیین، لەسەر ئاستی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە  تێکڕای نمرەی 99.43.

هاوکات وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ هەریەکە لە ئالاء ڕەشید کەریم، بە کۆنمرەی 91.63، یەکەمی پۆلی شەشەمی وێژەیی و سروە ڕزگار حەمە، دووەمی پۆلی شەشەمی وێژەیی لەسەر ئاستی خوێندنی کوردی بە کۆنمرەی 89.14 و شەهێن بەهائەددین فەتاح، سێیەمی پۆلی شەشەمی وێژەیی لەسەر ئاستی خوێندنی کوردی لە کەرکوەک بە کۆنمرەی 86.14، قسەی کردووە و پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی بە خۆیان و خانەوادەکانیان گەیاندووە.لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە دەڵێت، پیرۆزبێت لە کەرکوک ، پیرۆزبێت لە خوێندنی کوردی وبەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیانی کەرکوک، سوپاس بۆ مامۆستا ئازیزەکانمان لە خوێندنی کوردی لە کەرکوک .

ئۆتۆمبێلی بێ مۆڵەت دەستیبەسەردا دەگیرێت
پێت ئۆتۆمبێلی بێ مۆڵەت دەستیبەسەردا دەگیرێت
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات
دوات چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات
پەیوەنیدر