چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکات



ئەندامێکی پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاند، ئەم شەو، چوارچێوەی هەمانگەی شیعی لە كۆبونەوەی چڕدایە و چەند مەلەفێك شەنوكەوی كۆبونەوەكەیان دەبێت.

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری عێڕاق ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەمانگەی شیعی لە كۆبونەوەی چڕدایە و چەند مەلەفێك شەنوكەوی كۆبونەوەكەیان دەبێت، پێدەچێت بڕیار گەلێك بهێنە ئەنجام.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێدانەوەی پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان بە پێكهاتەی سونە و ڕەخساندنی كەشێكی تەندروست لەبۆیان، پەیوەندیەكانی بەغدا و هەرێم و چەند پرسێكی تر.

هاوکات جەبار عەودە، سەرکردەى چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاندووە، چوارچێوەى هەماهەنگى کۆدەنگە لەسەر پێویستى پەلەکردن لە یەکلاکردنەوە و هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێى پەرلەمان، بەڵام بەگوێرەى رێککەوتنى ناو هێزە سوننیەکان.

ئەو سەرکردەیە بەدووری زانى چوارچێوەى هەماهەنگى بە بێ رێککەوتنى سوننەکان وادەى یەکلاکردنەوەى پۆستەکە دیاریبکات.

وەزیری پەروەردە پەیامی مەسرور بارزانی گەیاندە خوێندکارە دەرچووەکان
پێت وەزیری پەروەردە پەیامی مەسرور بارزانی گەیاندە خوێندکارە دەرچووەکان
جارێکی تر “سیمپسۆنەکان” هاتنەوە بەر باس
دوات جارێکی تر “سیمپسۆنەکان” هاتنەوە بەر باس
پەیوەنیدر