عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوەی 6ی ئامادەیی لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە



وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتیەكانی پۆلی 6ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە ناوەندەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.

د. ئیبراهیم نامس، وەزیری پەروەردەی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوەی گشتی پۆلی 6ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) لەڕێگەی سەكۆی سەركەوتن “منصە نجاح” ڕاگەیاند.

نامس ڕایگەیاند، پڕۆگرامی سەكۆی سەركەوتن بە ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیران بووە و لێیەوە خوێندكاران دەتوانن ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە.

وتیشی، “76 خوێندكار توانیویانە 100% بهێنن و پەروەردەكانی كەرخی یەكەم پلەی یەكەم و ڕوسافەی یەكەم پلەی دووەم و نەجەف پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی زانستی و پەروەردەی سەڵاحەدین پلەی یەكەمی هەبووە لەسەر ئاستی وێژەیی.

بەپێی زانیارییەكان، کاردۆ فەرحان عەبدولکەریم، خوێندکاری پۆلی 6ن ئامادەیی لە کەرکوک، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق و به‌شی خوێندنی کوردی بەدەستهێنا.

كلیك لێرە بكە بۆ چوونە ناو سەكۆی سەركەوتن

شاندێكی یەكێتی بۆ پرسی كەركوك لە بەغدایە
پێت شاندێكی یەكێتی بۆ پرسی كەركوك لە بەغدایە
هاتووچۆ ئاگادارییەك بۆ پێدانی تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل بڵاودەكاتەوە
دوات هاتووچۆ ئاگادارییەك بۆ پێدانی تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر