سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی كۆبوونەوەی لوتكەی سەركردەكانی جیهان دەربارەی ئاو و هەوا لە باكۆ دەكات.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له نه‌سیر ماممادۆڤ، باڵیۆزی ئازه‌بایجان له عێراق كرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێم، باڵیۆزی ئازه‌ربایجان بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی بۆ نێچیرڤان بارزانی، گه‌یانده سه‌رۆكی دیوان بۆ به‌شداریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كاره‌كانی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئاو و هه‌وا (COP29) كه ڕۆژانی (11) بۆ (22)ی مانگی 11 (نۆڤه‌مبه‌ر)ی ئه‌مساڵ له باكوی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له دیداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان، دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، تاوتوێ كران.
باڵیۆزی ئازه‌ربایجان خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ باكۆ و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان ئیلهام ئه‌لییه‌ڤ، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه.