کەشناسی پێشبینی چالاکبوونی خێرایی با و خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەوەشی خستەڕوو کە بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکووک و گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 47ی سیلیزی.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە سنووریەکانی باشووری ڕۆژئاوای هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی 1-2 پلەی گەرمیدا لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری کەمێک چالاک بوونی با هەیە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکووک : 47
هەڵەبجە : 43
زاخۆ :44
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 34
گەرمیان : 47