كۆمپانیای بەڕێز: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی حساب بۆ بڕیاری دادگا ناكات



 

گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز ڕوونكردنەوەیەك لەسەر قسەكانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە ڕووبەری 182 دۆنم زەوی بەكرەجۆ بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی موزایدە دەکات و ئەم کەیسە لەلایەن دادگاوە بڕیاری کۆتایی لێدراوە.

گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، موڵکی ژمارە ( ٣٨٩٠/١ کەرتی ١١ بەکرەجۆ)، بەپێی ماستەر پلانی شاری سلێمانی کەوتووەتە سێکتەری نیشتەجێبوون، لە لایەن (سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی)ەوە تەرخانکراوە بۆ کۆمپانیاکەمان بەمەبەستی دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئاسوودە، سەرجەم مامەڵە یاساییەکانی تەرخانکردنی زەوی ناوبراو لە دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانی قۆناغە یاساییەکانی بڕیوە و مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرگرتوە.

ڕاشیگەیاندووە، بە بریاری ژمارە (٢٤٥٦/ل/٢٠٢٤) لە بەرواری (٣٠/٥/٢٠٢٤) سکاڵاکەی پەروەردە رەتکراوەتەوە لەبەرژەوەندی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و کەیسەکە داخراوە، دواتر تانە دراوە لە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە دادگای تاوانەکان بە سیفەتی پێداچوونەوە بە ژمارە (١١٢٥/پ.ت/٢٠٢٤) لە بەرواری (٣/٧/٢٠٢٤) ، کە لەئەنجامدا ئەم دادگایەش بڕیاری کۆتایی و یەکلایی کەرەوەی دەرکردووە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی:
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی (دڵشاد عومەر محمد) موزایدە دەکات و ئەم کەیسە لەلایەن دادگاوە بڕیاری کۆتایی لێدراوە:

موڵکی ژمارە ( ٣٨٩٠/١ کەرتی ١١ بەکرەجۆ)، بەپێی ماستەر پلانی شاری سلێمانی کەوتووەتە سێکتەری نیشتەجێبوون، لە لایەن (سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی)ەوە تەرخانکراوە بۆ کۆمپانیاکەمان بەمەبەستی دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئاسوودە، سەرجەم مامەڵە یاساییەکانی تەرخانکردنی زەوی ناوبراو لە دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانی قۆناغە یاساییەکانی بڕیوە و مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرگرتوە، وە دەستەی وەبەرهێنان پاڵپشت بەیاسای ژمارە 4ی ساڵی 2006 ماددەی (٤) برگەی (٥) پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری ، زەوییەکەی تۆمار کردوە بە ناوی دەستەکەیانەوە، لەگەڵ ئەم روونکردنەوەیەشدا ڕەزامەندی و لاری نەبوونی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان و بڕیارەکانی دادگا بەگشتی بڵاو دەکەینەوە بۆ ڕای گشتی.

دواتر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردنی زەویەکە لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکاندا، بە مەرجی دروستکردنەوەی پێکهاتەکانی سەر زەوی ئاماژەبۆکراو.

بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە، هەر لەسەرەتاوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرهەڵستی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەی دەکرد لە دەرەوەی بەرژەوەندی گشتی هەر رۆژە بە بیانویەک و دوا جاریش دەست لە کارکێشانەوە ، وە لە کۆتاییدا گفتی ئەوەی دابوو کە بریاری دادگا سەنگی مەحەکە و چاوەروانی بریاری دادگا دەکەین، ئەمە لە کاتێکدا ئێمە وەک وەبەرهێنەر پابەندکراوین سەرجەم پێکهاتەکانی سەر زەوی ناوبراو بەشێوەیەکی مۆدێرن دروستبکەینەوە لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە، کە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئامادەیی دەربڕیوە زەوی پێویستی جێگرەوە لە شوێنی گونجاودا بۆیان تەرخان بکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە، چەندین نوسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کراوە دواجار وەلامیان داوینەوتەوە کە ئەم کەیسە لە دادگایە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەین، پاش ئەوەی بە بریاری ژمارە (٢٤٥٦/ل/٢٠٢٤) لە بەرواری (٣٠/٥/٢٠٢٤) سکاڵاکەیان رەتکراوەتەوە لەبەرژەوەندی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و کەیسەکە داخراوە، دواتر تانە دراوە لە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە دادگای تاوانەکان بە سیفەتی پێداچوونەوە بە ژمارە (١١٢٥/پ.ت/٢٠٢٤) لە بەرواری (٣/٧/٢٠٢٤) ، کە لەئەنجامدا ئەم دادگایەش بڕیاری کۆتایی و یەکلایی کەرەوەی دەرکردووە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.

ئێمە سەرسوڕمانی خۆمان نیشان دەدەین، کە بەرێوەبەری گشتی پەروەردە، بابەتێکی ئاوها لەم کاتەدا دێنێتە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و باسی دەست لەکارکێشانەوە دەکات کە ماوەی یاسایی لەو پۆستەدا بەسەرچووە و تەنها موزایەدە بۆ شکستەکانی رابردووی دەکات، ئەگەر نا دەبوایە پابەندی بریارەکانی دادگا بوایە، بەلام بەداخەوە ئەوان بەردەوامن لە ناوزراندن و ئاوەژووکردنی راستیەکان.

وە ئاشکراشە بەپێی ماددەی 29 لە یاسای دادبینییە شارستانییەکان ژمارە 83ی ساڵی 1969، دادگاکان سەرچاوەن و ویلایەتیان هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم کێشەکان بەگشتی، تەنانەت ئەو کێشانەش کە فەرمانگە حکومییەکان لایەنێکن تیایدا.

گرووپی کۆمپانیاکانی بەرێز
بەشی ڕاگەیاندن

” پۆستى پارێزگارى کەرکوک پشکى کوردە”
پێشت ” پۆستى پارێزگارى کەرکوک پشکى کوردە”
کارەبای سلێمانی زانیاری لەسەر مووچە و پێدانی کارەبا ئاشکرا دەکات
دواتر کارەبای سلێمانی زانیاری لەسەر مووچە و پێدانی کارەبا ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار