كۆبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك دەستیپێكرد



سەرجەم لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك لە بارەگای كۆمەڵی دادگەری كۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتوێی پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی شارەكە و پرسی سەرژمێریی گشتیی عێراق.

كۆبوونەوەكە لەچوارچێوەی هەوڵدانە بۆ یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی لایەنە كوردییەكانە و ڕێككەوتن لەسەر پۆستەكانی پارێزگاكە، كە تا ئێستا یەكلایی نەكراوەتەوە.

لە 18ی 12ی ساڵی ڕابردووەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك پێكنەهێنراوە و هێشتا كورد یەكێتی 5 كورسی و پارتی 2 كورسی9 ڕێكنەكەوتوون لەسەر دانانی پارێزگارێك و هاوكات لایەنی توركمان و عەرەب داوای پۆستی پارێزگا دەكەن.

کارەبای سلێمانی زانیاری لەسەر مووچە و پێدانی کارەبا ئاشکرا دەکات
پێت کارەبای سلێمانی زانیاری لەسەر مووچە و پێدانی کارەبا ئاشکرا دەکات
‎ “ئەو هەنگوینەی لە سنوورەكانەوە داخڵ دەبێت هەنگوین نییە و شیلەیە”
دوات ‎ “ئەو هەنگوینەی لە سنوورەكانەوە داخڵ دەبێت هەنگوین نییە و شیلەیە”
پەیوەندیدار