ئەندازیارێكی خۆراك ئاشكرای دەكات، بەشی زۆری ئەو هەنگوینەی لە سنوورەكانەوە داخڵ دەبێت هەنگوین نییە و شیلەیە و بە هەنگوینی سروشتی دەفرۆشرێت بە هاووڵاتی.
لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، زۆری ئەو (هەنگوین)ەی لە سنوورەكانەوە داخڵ دەبێت هەنگوین نییە و شیلەیە و لە شەكر و تام و ڕەنگ و بۆن و لیمەنۆزی و كارامل دروست دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە زۆربەی كۆمپانیاكانی كوالێتی بەحساب پشكنینی بۆ دەكرێت و داخڵی كوردستان دەبێت و بە هەنگوینی سروشتی دەفرۆشرێت بە هاوڵاتی.
لە ئێستادا لە بازاڕەكانی كوردستاندا هەنگوینی ئێرانی كیلۆی لەنێوان 10 بۆ 15 هەزار دیناردایە، لەكاتێكدا هەنگوینی خۆماڵی كیلۆی لە نزیكەی 40 بۆ 60 هەزار دینارە بەپێی جۆرەكەی و هەنگوینی سرووشتی ناو داری شاخەكان كیلۆی دەگاتە نزیكەی 100 هەزار دینار.