ناحیەی سەنگاو شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی قیرتاوکردنی ڕێگای دێلێژە بۆ موەی 10 ڕۆژ ڕێگاکە دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سەنگاو لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای سەیرانگای دێلێژە شۆفێران و گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە بۆ ماوەی ١٠ڕۆژ ڕێگاکە بەربەست دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لەهاووڵاتیانی سنورەکە و گەشتیاران دەکات بەو ڕێگایەدا هاتووچۆ نەکەن تا کارکرن تیایدا تەواو دەکرێت.