لە هەولێر ئامادەکاری بۆ ڕێگرتن لە لافاو دەکرێت



پاریزگاری هەولێر بەمەبەستی ڕێگرتن لە دروستبوونی لافاو لە هەولێر لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی حکومەت و لایەنەبەرپرسەکان ئەنجامدا.

ئەمرۆ یەک شەممە 21ـی تەمموز پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە،كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو به‌سه‌رپه‌رشتی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لایەنە بەرپرسەکان تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانیی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.

ئاماژە بەوەشدراوە، وێڕای گفتوگۆكردنی چه‌ندین بیرۆكه‌ و راسپارده‌، جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ تاووتوێكران، و تیشكخرایه‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دروستبوونی لافاو و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ری بۆسه‌ر زۆربوونی رێژه‌ی بارانبارین و هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كان.

بەپێی بلاوکراوەکە، بڕیاردراوە لەمەولا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ بگیرێته‌ به‌ر كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو، و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران به‌ر له‌ هاتنی وه‌رزه‌كانی بارانبارین هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر.

ساڵانە لەوەرزی زستان و بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دووچاری دروستبوونی لافاو دەبنەوە، بەتایبەت لە پارێزگای هەولێر، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لافاو دروستبووە و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتیان کەوتووە.

پێكهاتەكان داوای 15 كورسی لە پەرلەمانی كوردستان دەكەن
پێت پێكهاتەكان داوای 15 كورسی لە پەرلەمانی كوردستان دەكەن
پەرلەمانی عێراق لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هاتەدەنگ
دوات پەرلەمانی عێراق لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هاتەدەنگ
پەیوەنیدر