“فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی ئەمنی نییە”



لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی یاسایی و کارگێڕی و ئەمنیی نییە و قەدەغەکردنی گەشتەکانیش بۆی سزای سیاسییە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا لیژنەکەیان دوای سەردانی مەیدانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواکرا ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراق هەنگاوی جددی بنێن بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی.

لە ڕاگەیەندراوەکەی لیژنە پەرلەمانییەکەدا هاتووە کە فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی یاسایی و هونەری و ئیداری و ئەمنی نیە ئەوەی هەیە سزای سیاسیە.

تورکیا لە مانگی نیسانی 2023ەوە ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا داخستووە و مانگی حوزەیرانی ڕابردووش جارێکی دیکە سزاکەی تا 7ی 12ی ئەمساڵ درێژکردەوە.

دارایی ڕوونکردنەوە لەسەر لیستی مووچە دەدات
پێشت دارایی ڕوونکردنەوە لەسەر لیستی مووچە دەدات
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتایی هات و دەست بە خەرجکردنی شایستە داراییەکان کرا
دواتر وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کۆتایی هات و دەست بە خەرجکردنی شایستە داراییەکان کرا
پەیوەندیدار