وادەی “کلاسیکۆی زەوی” دیاری کرا



ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وادەی یاری دۆستانەی کلاسیکۆی زەوی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری دیاری کرد کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی ئەوەی بەرشەلۆنە لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، یاریی دۆستانەی نێوان هەردوو یانەکە ڕۆژی 4ی ئابی داهاتوو لە یاریگای مێتلایف لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە لە یارییەکەدا کیلیان ئیمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی و ئەندریچ فیلیپی هێرشبەری بەڕازیلی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەشدار بن، هاوکات هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی بۆ یەکەمجار لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دەردەکەوێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی: گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی زیانی زۆری هەبووە
پێشت سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی: گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی زیانی زۆری هەبووە
ترەمپ هەڕەشە دەکات: گەورەترین هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی دەستپێدەکەین
دواتر ترەمپ هەڕەشە دەکات: گەورەترین هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی دەستپێدەکەین
پەیوەندیدار