هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نەڤید زەردی نوێترین بەرهەمی بەناوی “هەرگیز” بڵاوکردەوە
هونەرمەند نەڤید زەردی لە چەناڵی یوتیوبەکەی نونێترین كلیپی خۆی بەناوی “هەرگیز”، بڵاوكردەوە.
تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن رەنج سەنگاوی نوسراوە، هونەرمەند خۆی ئاوازەكەی بۆ داناوە، دەرهێنانی کلیپەکەش لە لایەن كیا موزەفەرییەوە ئەنجامدراوە .
ئەو هونەرمەندە 5 مانگ پێش ئێستاش كلیپی “دیاری خودا”ی بڵاوكردەوە، کە هەوادارێکی زۆری هەبوو.