دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستدەگرێت بەسەر ژمارەیەک تابلۆ کە ماددەی هۆشبەریان تێدا شارداربویەوە.
دەزگای ئاسایشی هەریمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەسەربنەمای زانیاری پێشوەخت، پاش بەدواداچوون و چاودێری وورد لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٧/٢٠ توانیان دەستبگرن بەسەر (چوار) تابلۆ کە ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابونەوە.
دەشڵێت:” تابلۆکان لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابویە پارێزگای سلێمانی و تۆمەتباران بەنیازی گواستنەوەی بوون بۆ دەرەوەی ووڵات، بەڵام بەهەوڵی هێزەکانی ئاسایش و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا بڕی زیاتر لە( ٢ )کیلۆگرام ماددە کریستاڵ دەستی بەسەردابگیرێت و تۆمەتبارێکیش دەستگیربکرێت”.
دەزگاکە رایگەیاندووە کە تۆمەتبار بە ماددەی (٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.