کۆمسیۆن ژمارەی کاندیدەکانی ئاشکرا کرد



کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی کاندید و حزبەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکراکرد و دەڵێت” دوو ھاوپەیمانی و ١٣ حزب بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن”.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، دوو ھاوپەیمانی و ١٣ حزب بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، 85 کاندیدیش بەشێوەی سەربەخۆ،  ٢٠ کاندیدی پێکھاتەی تورکمان،و  ١٩ کاندیدی پێکھاتەکانی کریستیان تۆمارکراون.

کۆمیسیۆن ڕشیگەیاند،  تا ناوەڕاستی مانگی داھاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکرێت.

بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی کورسی و پێکهێنانی حکومەت دەکەن.

پێت دەزگای ئاسایشی هەرێم: دەستمان بەسەر چەند تابلۆیەکدا گرت ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابووەوە
سودانی دەربارەی ئاردی سفر بڕیاریدا
دوات سودانی دەربارەی ئاردی سفر بڕیاریدا
پەیوەندیدار