بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئافرەتێكی عومرەكارێكی دیكەی كورد لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد، كە دەبێتە حەوتەم عومرەكاری كورد كە ئەمساڵ لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد بێت.
كاروان ستونی ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ عومرەكاری كورد خاتوو(نەغمە جەمیل عەلی) لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد، كە تەمەنی ٧٧ ساڵە و خەڵكی شاری هەولێرە، بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە سەردانی عەرەبستانی سعوودیە كردووە.
وتیشی،”دوێنی ئەو خانمە عومرەكارە دوای نەخۆش كەوتنی بە هۆی گرفتی بە قۆڵۆنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و شەو رۆژێك لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و نەشتەرگەری بۆكراوە ، بەداخەوە ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی كەسوكارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەككەی نوێژی لەسەر بكرێت و پاشان لە گورستانی مەككە بە خاك بسپێردرێت”.
ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكی وەرزی عومرەوە تاوەكو و ئێستا حەوتەم عومرەكاری كوردە لە سعوودیە كۆچی دواییان كردووە كە چوار پیاو و دوو ژن بوون.