تەیف سامی دەچێتە پەرلەمان و یاسایەكی فەرمانبەران هەموار دەكرێتەوە



 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكەن و دەشڵێت: ئەم هەفتەیە هەمواری یاسای میلاك پەسەند دەكرێت.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەكە لە وەرزی نوێی یاساداناندا ڕایگەیاندووە، یاسای هەمواركردنەوەی یاسای میلاك لەم هەفتەیەدا یەكلایی دەكرێتەوە و پەسەند دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لیژنەكەیان میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی دەكات بۆ بەدواداچوونی پرسی پارەداركردن و خەرج كردنی بوجەی پارێزگاكان.

بەپێی نووسراوێك، كە سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقی كردووە، داوای كردووە یاسای هەمواركردنەوەی 21ی یاسای میلاكی ساڵی 1960 بخاتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانەوە تاوەكو دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ شەممە 20ی تەمموزی 2024، سەدان مووچەخۆری فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق لەبەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا گردبوونەوە و داوای هەمواری یاسای پلەبەندی مووچەیان كرد.

عێراق هەنگاوی دیكە بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەنێت
پێشت عێراق هەنگاوی دیكە بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەنێت
پەروەردەی سلێمانی: دەستشکانەوەکەمان بردەوە
دواتر پەروەردەی سلێمانی: دەستشکانەوەکەمان بردەوە
پەیوەندیدار