شاندێکی هەرێم بۆ مووچە دەچنەوە بەغدا



بڕیارە سبەینێ شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە بچنەوە بەغدای پایتەخت.

سبەی یەک شەممە 21ی تەممووز شاندێکی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی مووچە و ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت دەچنەوە بەغدا.

میدیاکانی یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاویانکردەوە، شاندەکەی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا، و گەر وردبینی لیستی مووچە تەواوبێت سبەی ڕادەستی دەکەن.

بریارە لیستەکە ناوی سەرجەم مووچەخۆرانی تێدابێت بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە.

سەردانی ئەم شاندەی هەرێم لە کاتێکدایە لەسەرەتای ئەم مانگەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەسەردانێک چووە بەغدا و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی ئەنجامدا و ڕایگەیاند،” گەشبینم کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەربێت”.

هاوکات جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، هەوڵەکانمان چڕتر کردۆتەوە و سەرجەم فەرمانگەکانمان ڕاسپاردووە تا ناوەڕاستی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکەن بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەمێنێت، و چیتر ئامادەکردنی لیستی مووچە دوانەکەوێت.

پەروەردەی سلێمانی: دەستشکانەوەکەمان بردەوە
پێت پەروەردەی سلێمانی: دەستشکانەوەکەمان بردەوە
دوای ١٢ ساڵ خوێندن…
دوات دوای ١٢ ساڵ خوێندن…
پەیوەنیدر