دانپێدانانێکی سەرنجڕاکێش لە ریڤاڵدۆوە دەربارەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید



ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی یانەی بەرشەلۆنە دان بە بەهیزیی یانەی ڕیاڵ مەدریددا نا، ئەویش دوای ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ کیلیان ئیمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی واژۆکرد.

ڕیڤاڵدۆ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانیبڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند، سۆزێکی زۆرم بۆ بەرشەلۆنە هەیە، بەڵام ناتوانم درۆ بکەم، ڕیاڵ مەدرید لە پێش بەرشەلۆنەوەیە.

لەو بڕوایەشدابوو کە ئەگەر نێکۆ ویلیامز بچێتە بەرشەلۆنە، دەبێتە شتێکی ئەرێنی، بەڵام یەک یان دوو گرێبەستی دیکە پێویستن بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە ببێتە ئەو تیپەی جیهان سەرسام بکات.

ڕیڤاڵدۆ ڕاشیگەیاند، بەرشەلۆنە پێویستی بەوەیە لەسەر کاغەز ئەوە نیشان بدات کە بەئەندازەی ڕیال مەدرید بەهێزە، بە گرێبەستکردن لەگەڵ نێکۆ ویلیامز، بەهێز دەبن، بەڵام دەبێت ئەوە بسەلمێنن، بەتایبەتی لە کلاسیکۆدا.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە وتیشی: بەرشەلۆنە ناتوانێت بە گرێبەست لەگەڵ نێکۆ ویلیامزدا بەسەر ڕیاڵ مەدرید بە سەرکردایەتی ئیمباپێدا سەربکەوێت.

٢٤ تاقیگە لە هەولێر داخران و ٢١ی دیکەش سزادران
پێشت ٢٤ تاقیگە لە هەولێر داخران و ٢١ی دیکەش سزادران
کاندید و بەر بژێرەکان…
دواتر کاندید و بەر بژێرەکان…
پەیوەندیدار