پارێزەرە عێراقییەکەی ترەمپ بووتە جێی باسی میدیای ئەمریکا



ئەلینا حەبە، ئەو ژنە پارێزەرە بە ڕەچەڵەک عێراقییەیە کە بووەتە جێی باسی میدیای ئەمریکا.

ئەلینا ساڵی 1984 لە دایک و باوکێکی کلدانی عێراقی لە ویلایەتی نیوجێرسی لەدایکبووە کە لە ساڵی 1981ەوە کۆچیان بۆ ئەمریکا کردووە.

سەعد حەبە، باوکی ئەلینا پزیشکێکی سەرکەوتووی هەناوە کە خاوەنی چەندین توێژینەوەی پزیشکیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.

ئەلینا ساڵی 2019 لە ڕێی ئەندامێتی لە یانەیەکی گۆڵفەوە چووە نێو جیهانی ترەمپەوە و ئێستاش بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیایەکی پارێزەرییە.

ئەلینا هەموو توانا و شارەزاییە یاساییەکانی بۆ بەرگریکردن لە ترەمپ بەکارهێنا بۆ سەلماندنی بێتاوانیی لەو دۆسیەی کە سەبارەت بە بەرتیلدان بە ئەستێرەیەکی فیلمە پۆرنەکان ڕووبەڕووی کرابووەوە.

ئەم کچە بە ڕەچەڵەک عێراقییە دوای هەوڵە شکستخواردووەکەی تیرۆرکردنی ترەمپ لە ویلایەتی ویسکنسۆن دەرکەوت و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ترەمپ دووپاتکردەوە.

ئەلینا دژی ئەو دەنگانەش وەستایەوە کە دەڵێن دروشمەکەی ترەمپ بۆ “سەرلەنوێ مەزنکردنەوەی ئەمریکا” دەبێتە هۆی پەرتکردنی ئەمریکا و ڕایگەیاند، پارتی کۆمارییەکان جەخت لە یەکگرتوویی ئەمریکا دەکاتەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە
پێت ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە
هۆشداری پزیشکی سەبارەت بە بەرهەمەکانی درێژکردنەوەی برژانگ
دوات هۆشداری پزیشکی سەبارەت بە بەرهەمەکانی درێژکردنەوەی برژانگ
پەیوەندیدار