“بەهێزو هزری نەوە لێهاتووەکان، ئایندە وڵات زیاتر بەرەوپێشدەچێت”



سەرمایەدار، مەریوان حاجی جەمال پیرۆزبایی لە خوێندکارە سەرکەوتوو یەکەمەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە دەست خەڵک ناوبراو، دەڵێت؛ پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی تەواوی خوێندکارە سەرکەوتوو یەکەمەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی هەرێمی کوردستان دەکەم.

دەشڵێت؛ زۆرێک لەو پاڵەوانانەی پەروەردەو زانست و زانیاری؛ سەرباری سەختی و ئاڵنگارییەکانی بەردەمیان؛ توانییان سەری خۆیان و خێزان و خوێندنگەو شارو وڵاتەکەیان بەرزبکەنەوە و بگەنە ئامانجی نایابی سەرکەوتن .

مەریوان حاجی جەمال ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ بەهێزو هزری نەوە لێهاتووەکان؛ ئایندە وڵات زیاتر بەرەوپێشدەچێت، خوێندکاران پێشەنگ و هیوای دوارۆژی گەل و وڵاتن.

دووبارە پیرۆزبێت ئەنجامی باڵای سەرکەوتنی گشت خوێندکاران.

 

کاتژمێر 8:00ی شەوی رابردوو،  وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەیی راگەیاند و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هەر قوتابییەکی ١٢ی ئامادەیی کە ناڕازییە لە نمرەکەی و پێیوایە ستەمی لێکراوە، دەتوانێت لە ٢١ -٢٥ ی تەمموز پەڵپ پڕبکاتەوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە وەڵامەکانیدا بکرێت.

“وتیشی: وەزارەتەکەمان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جوانترین و شەفافترین پرۆسە بەڕێوەدەبات.”

هەروەها ئاماری گزیکردنی لە تاقیکردنەوەکانی ئەم ساڵی ١٢ی ئامادەیی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر کەم لە قوتابییان گزییان کردووە کە ژمارەیان ٥١ قوتابییە، بەشێوەیەک کە ٣٠ قوتابی لە بەشی زانستی، ٢٠ قوتابی لە بەشی وێژەیی و یەک قوتابی لە بەشی پیشەیی گزییان لەسەر تۆمار کراوە و دەیان کەسیان لەو باندانە رووبەڕووی یاسا کردووەتەوە کە هەوڵی فریودانی قوتابییانیان داوە بۆ گزیکردن.

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە رێگەی ماڵپەری ئەزموونەکانەوە، بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجامی ١٢٢هەزار و ١٥ خوێندکارى لقەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی پۆلی ١٢ـی لە  پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە، ٤٣ خوێندكار یەكەم و دووەم و سێیەم بوون لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

هەر سێ یەکەمەکەى بەشى زانستی، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە شارى سلێمانى  بوون، بە کۆنمرەى ٧٠٠ و پێکهاتبوون لە، ئاران لوقمان حەمەغەریب، ئەژی دارا جەلال و دیما هیوا عەلی.

لە بەشی وێژەیی لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان، تەنیا یەک خوێندکار پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە، ئەویش، ئیمان رەمەزان سەعید لە شارۆچکەى ئاکرێ لە پارێزگاى دهۆک بووە، بە کۆنمرەى ٦٩٦.

هەرچى یەکەمەکانی بەشە پیشەییەکانیشە، چوار خوێندکار بوون، سیانیان لە پارێزگاى سلێمانى بوون، ئەوانیش، ئاسوودە جەزا کەریم، راستی رۆژگار کامەران، شێوە جەمال حەمەساڵح لە پارێزگاى سلێمانى و مەروا شێرزاد خزر لە پارێزگاى هەولێر.

دووەمەکانی بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش ١٦ خوێندکار بوون، هەشتیان لە پارێزگاى سلێمانى بوون و سێ خوێندکار لە پارێزگاى هەولێر و دووانى دیکەش لە پارێزگاى هەڵەبجە و سێ خوێندکارى دووەمى دیکەش لە ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان و شارۆچکەى چەمچەماڵ بوون.

سێیەمەکانی هەرێمی کوردستانیش لە بەشەکانى وێژەیی، زانستی و پیشەیی ١٩خوێندکار بوون و هاوشێوەى یەکەم و دووەمەکان، زۆرینەیان لە سلێمانى بوون، کە نۆ خوێندکارن، لەسەر ئاستى پارێزگاى هەولێریش پێنج خوێندکار یەکەم بوون و دوو خوێندکاریش لە پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى راپەڕینیش دوو خوێندکار و لە گەرمیانیش خوێندکارێک بە کۆنمرەى ٩٩.٤ سێیەمى هەرێمى کوردستان بوون.

 

 

نرخی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار دابەزی
پێت نرخی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار دابەزی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەنجان و لاوانمان گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن
دوات بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەنجان و لاوانمان گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن
پەیوەنیدر