بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەنجان و لاوانمان گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن



سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکات و دەڵێت:” بڕوای تەواومان بەوەهەیە کە گەنجان و لاوانمان گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن و داهاتووی كوردستان لەدەستی ئەواندایە. ئێستاش دووپاتیدەكەینەوە بە ئەوپەڕی توانامانەوە هەوڵی بەدیهێنانی ژینگەیەكی لەبارتر و گونجاوتر دەدەین تاوەكو پەرە بە تواناكانیان بدەین و خەونەكانیان بكەن بە راستی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشطمانی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت:” لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەكەم و هیوای داهاتوویەكی گەشتر و پرشنگدارتریان بۆ دەخوازم. ئەو خوێندكارانەش كە ئەنجامی دڵخوازی خۆیان بەدەستنەهێنا، دڵنیام بە ئومێد و كۆششێكی زیاترەوە لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن و بە ئامانجەكانیان دەگەن”.

راشیگەیاند،سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی خێزان و كەسوكاری خوێندكاران دەكەم كە هەمیشە لە هەوڵی پێگەیاندنی نەوەیەكی داهێنەردان بۆ كوردستان، وەكچۆن دڵسۆزی و خۆڕاگریی مامۆستایان و پەروەردەكاران لەیادناكەین كە سەرباری سەختی و ئاستەنگییەكان، رەوتی پەروەردە و فێركردنیان بەرەوپێشبرد و ئەم مێژووە پرشنگدارەیان نووسییەوە.

سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت:”لە رابردوودا بەشێوەیەكی كرداری لەخزمەت گەنجان و خوێندكارانی خۆشەویستی كوردستاندا بووین، چونكە بڕوای تەواومان بەوە هەبووە گەنجان و لاوانمان گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن و داهاتووی كوردستان لەدەستی ئەواندایە. ئێستاش دووپاتیدەكەینەوە بە ئەوپەڕی توانامانەوە هەوڵی بەدیهێنانی ژینگەیەكی لەبارتر و گونجاوتر دەدەین تاوەكو پەرە بە تواناكانیان بدەین و خەونەكانیان بكەن بە راستی”.

“بەهێزو هزری نەوە لێهاتووەکان، ئایندە وڵات زیاتر بەرەوپێشدەچێت”
پێت “بەهێزو هزری نەوە لێهاتووەکان، ئایندە وڵات زیاتر بەرەوپێشدەچێت”
وەزارەتی پەروەردە: هەر قوتابییەکی 12 ناڕازییە لە نمرەکەی پەڵپ پڕبکاتەوە
دوات وەزارەتی پەروەردە: هەر قوتابییەکی 12 ناڕازییە لە نمرەکەی پەڵپ پڕبکاتەوە
پەیوەندیدار