ئاگرەکەی سلێمانی کۆنتڕۆڵکرا



بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە دوو کۆگا لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ئاگرەکە لە دوو کۆگای دروستکردنی کەوانتەر و پێداویستی دروستکردنی کەوانتەر کەوتۆتەوە، و تا ئێستا ئەوەی زانراوە زیانی گیانی نەبووە.

بەپێی وتەی وتەبێژی بەرگری شارستانی کە بۆ میدیای گۆران دواوە، ئاگرەکە لەکاتژمێر 6ی بەیانییەوە کەوتۆتەوە، و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەی ئاگرەکە بە تەواوی نەزانراوە، و لە ئێستادا هەوڵ دەدەن ئەو کۆگایانەی لە دەوروبەری ئاگرەکەبوون بە دووربگیرێن لە زیان.

مایکرۆسۆفت زیانێکی گەورەی بەرکەوت
پێشت مایکرۆسۆفت زیانێکی گەورەی بەرکەوت
سیستەمی کۆمپیوتەر لە جیهان تووشی گرفتی تەکنیکی بوو
دواتر سیستەمی کۆمپیوتەر لە جیهان تووشی گرفتی تەکنیکی بوو
پەیوەندیدار