ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆدریچ نوێ کردەوە



ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ لوکا مۆدریچ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.

مۆدریچی تەمەن 38 ساڵ تا 2025 لە سانتایگۆ بێرنابیۆ دەمێنێتەوە و چاوی لەسەر زیادکردنی ژمارەی ناسناوەکانێتی لەگەڵ یانە شاهانەکەدا.

ساڵی ڕابردوو مۆدریچ  شەشەمین جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و چوارەمین جامی خولی ئیسپانیای لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا بەدەستهێنا.

تا ئێستا هیچ یاریزانێک هێندەی مۆدریج ناسناوی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆنەکردووەتەوە کە لە ماوەی 12 ساڵی یاریکردنی لە یانەکەدا 26 ناسناوی بەدەستهێناوە.

گه‌شتی عومره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
پێشت گه‌شتی عومره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
زیارەتکارانی عاشورا زیاتر لە 95 ملیۆن پەیوەندی تەلەفۆنییان کردووە
دواتر زیارەتکارانی عاشورا زیاتر لە 95 ملیۆن پەیوەندی تەلەفۆنییان کردووە
پەیوەندیدار