کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە



کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییانی قەزای پێنجوێن دەکاتەوە، کە بەهۆی ئەنجامدانی چاکسازی ماوەی چەند کاتژمێریک کارەبا دەکوژێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری دەكەینەوە، كە بە هۆی ئەنجامدانی كاری چاكسازیی زۆر پێویست لە هێڵی 132 کەی ڤی (تانجەرۆ-سەیدسادق-پێنجوێن) لەلایەن بەشی چاكسازیی هێڵەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی، لە كاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆوە كارەبایان كوژاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پلانی كاركردن لە دوای تەواوبوونی كارەكان لە كاتژمێر 1:30 ی دوا نیوەڕۆ كارەبایان بۆ دەگەڕێتەوە.

سەربازانی ئیسرائیل سەگ بەردەدەنە گەنجێکی داون
پێت سەربازانی ئیسرائیل سەگ بەردەدەنە گەنجێکی داون
نرخ و تایبەتمەندییەکانی.. وردەکاری نوێ دەربارەی ئایفۆن ١٦
دوات نرخ و تایبەتمەندییەکانی.. وردەکاری نوێ دەربارەی ئایفۆن ١٦
پەیوەندیدار