دیموکراتەکان کاندیدکردنی بایدنیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دواخست



سەرکردەکانی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس بڕیاریاندا ڕاگەیاندنی کاندیدکردنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی بۆ ماوەی هەفتەیەک دوابخەن.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، سیناتۆر چاک شومەر، سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران، لەنێو ئەو کەسانەدایە کە داوای دواخستنی دەکەن، بەپێی لێدوانەکانی کەسێکی “ئاگادار” کە ئامادەنەبووە ناوی ئاشکرا بکرێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، شومەر لەگەڵ حەکیم جێفریس، سەرۆکی کەمینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران قسەی کردووە و ئەوانیش ڕێککەوتوون حزبەکە هان بدەن پرۆسەی دەستنیشانکردنی کاندیدی فەرمی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوابخەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئادەم شیف بووەتە دیارترین نوێنەری دیموکراتەکان کە داوا لە بایدن دەکەن دەستبەجێ کۆتایی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیموکراتەکان گفتوگۆکانیان سەبارەت بە ئەگەری گۆڕینی بایدن وەک کاندیدی سەرۆکایەتی دەستپێکردووەتەوە،  کە لە دوای هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وەستابوو.

بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەش دوای ئەوە هات کە کۆشکی سپی ڕایگەیاند جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بووە و نیشانەکانی بە سووکی لێی دەرکەوتوون.

تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان کۆتایی دێت
پێشت تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان کۆتایی دێت
ئاگاداری بۆ تووشبووانی شەکرە سەبارەت بە کاتەکانی خەوتن
دواتر ئاگاداری بۆ تووشبووانی شەکرە سەبارەت بە کاتەکانی خەوتن
پەیوەندیدار