وەزارەتی دارایی لەبارەی وردبینی لیستی مووچە پەیامێكی بڵاوكردەوە



 

وەزیری دارایی هەرێم لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “بەردەوام دەرگامان بۆ تیمەكانی دیوانی چاودێریی دارایی كراوەبووە بۆ وردبینی و بەدواداچوون لەسەر لیستی مووچە و داهات و خەرجییەكانی هەرێمی كوردستان”.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد لە شاندێكی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەسەر كارەكانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی لە وەزارەت و دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوودا و وەزیری دارایی پشتیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكانی بۆ كاری تیمە هاوبەشەكان دووپاتكردووەتەوە”.

ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەرگامان بۆ تیمەكانی دیوانی چاودێریی دارایی كراوەبووە بۆ وردبینی و بەدواداچوون لەسەر لیستی مووچە و داهات و خەرجییەكانی هەرێمی كوردستان.

لای خۆشیانەوە، شاندی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان سوپاسی وەزیری دارایی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەزارەتیان كرد لەپای ئەو هاوكاری و هەماهەنگییانەی بۆ سەرخستنی كارەكانیان ئەنجامیانداوە.

عێراق بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بەنزینی گەیاندە بەرزترین ئاست
پێشت عێراق بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بەنزینی گەیاندە بەرزترین ئاست
مەلا بەختیار: مام جەلال و کاک نەوشیروان نامەیان بۆ نووسیوم تا دوای ئەوان ببمە سکرتێری یەکێتی
دواتر مەلا بەختیار: مام جەلال و کاک نەوشیروان نامەیان بۆ نووسیوم تا دوای ئەوان ببمە سکرتێری یەکێتی
پەیوەندیدار