تەندروستی هەولێر؛ ئاماری ٨ ڕۆژی پشووی سەری ساڵی بڵاوكردەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ٨ ڕۆژی پشووی سەری ساڵ لە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێركاری بۆ منداڵان نزیكەی هەزار سەردانی حاڵەتە جۆراوجۆرەكان تۆماركراوە و چوار حاڵەتی مردنی منداڵیش هەبووە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماری ٨ ڕۆژی پشووی سەری ساڵ لە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێركاری بۆ منداڵان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی تەندروستی بۆ چارەسەری منداڵان بڵاوكردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەماوەیەدا ٢ هەزار و ٧١٧ سەردانی نۆرینگەی دەرەكی و ٧٠٥ حاڵەتی خەوتن (داخل بوون بەگشتی) و ١٢٨ داخیلبوون لە بەشی منداڵەناكامەكان تۆماركراوە .

هاوكات ئەوەشخراوەتەڕوو، ١٢١ حاڵەتی سەردانی سكچوون و ڕشانەوە و یەك نەشتەرگەری و ٧١ سەردانی حاڵەتی كۆئەندامی هەناسە و ٩٣٢ سەردانی حاڵەتەجۆراوجۆرەكان بەگشتی، لەگەڵ چوار حاڵەتی مردن تۆماركراوە.

 

هەولێر خۆی بۆ لافاو ئامادە دەكات
پێشت هەولێر خۆی بۆ لافاو ئامادە دەكات
ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
دواتر ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار