لە سلێمانی ئاگادارییەك دەربارەی هەژماری من بڵاوكرایەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە كارەبا بۆ ئامێرەكانی (ATM)ی مووچەی فەرمانبەران ڕادەكێشرێت و بۆ ئەوەش كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت ئاگادار دەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا، ئاماژەی بەوەكردووە، “بەڕێوەبەرایەتیمان پڕۆژەی (ڕاکێشانی کارەبا بۆ ئامێری ATMلای شارەوانی بەرامبەر دادنووسی بەکرەجۆ، ئامێری ATM بەرامبەر شاری نەورۆز، ئامێری ATM لای شارەوانی) جێبەجێدەکات”.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستی بە کەرەستە و پێویستی تایبەت بە پڕۆژەکە ھەیە، ھەر کۆمپانیایەک خوازیارە کەرەستە و پێویستیەکان دابین بکات بۆ ئەم پڕۆژەیە با لەماوەی یەک هەفتەدا نرخ و دەرخستەی خۆی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیمان بکات، لە بەرواری ٢٠٢٤/٧/١٧ تا بەرواری ٢٠٢٤/٧/٢٤ کاتژمێر ١١پێشنیوەڕۆ.

بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، پڕۆسەی بە بانكی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەناوی (هەژماری من) لە ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێكردووە و بڕیارە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ پڕۆسەكە تەواو بكرێت و مووچە لەڕێگەی بانك و ئامێرەكانی (ATM) دابەش بكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێك دەربارەی مووچە بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێك دەربارەی مووچە بڵاودەكاتەوە
کچی حاکمی دوبەی لە ئینستاگرامەوە هاوسەرەكەی تەڵاق دەدات
دواتر کچی حاکمی دوبەی لە ئینستاگرامەوە هاوسەرەكەی تەڵاق دەدات
پەیوەندیدار