ئەمریکا داوای ئازاکردنی دوو هاووڵاتی لە ڕووسیا دەکات



ئەمریکا داوای ئازادکردنی دوو هاووڵاتی لە ڕووسیا دەکات کە زیاتر لە ساڵێکە لەو وڵاتەدا دەستگیرکراون.

لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە ڕووسیا کرد ھەریەک لە پەیامنێری ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی، ئیڤان گێرشکۆڤیچ و سەربازی پێشووی لە ھێزی دەریایی ئەمریکا، پاوڵ ویلان کە لە ڕووسیا دەستبەسەر کراون، ئازاد بکات.

گرینفیڵد لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بەڕێوەچوو، ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین ھەر یەک لە ھاووڵاتییانی ئەمریکا ئیڤان گێرشکۆڤیچ و پاوڵ ویلان کە لە ڕووسیا دەستبەسەر کراون، ئازاد بکات.

وتیشی: “وڵاتەکەم سوورە لەسەر ئەوەی کە ھەریەک ئیڤان گێرشکۆڤیچ و پاوڵ ویلان بگەڕێنێتەوە نێو کەسوکاریان”.

ئیڤان گێرشکۆڤیچ کە وەک پەیامنێری ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی کار دەکات لە ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٣ لە شاری یەکاتێرینبۆرگ بە تۆمەتی سیخوڕیکردن، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕووسیاوە دەستگیرکرا.

ھاوکات لە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٣دا، ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئیڤان گێرشکۆڤیچ بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ حکوومەتی ئەمریکا دەستگیرکراوە و لەسەر ئەو تاوانەش بە ٢٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت.

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و ژمارەیەک لە گەروە بەرپرسانی ئەو وڵاتە داوایان لە ڕووسیا کردووە کە ھەریەک لە ئیڤان گێرشکۆڤیچ و پاوڵ ویلان ئازاد بکات.

ھەروەھا پاوڵ ویلان (٥٢ ساڵ) کە خانەنشینی سەربازیی ئەمریکایە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە کاتی ئامادەبوونی لە ئاھەنگی ھاوسەرگیر ھاوڕییەکی، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕووسیاوە دەستگیرکرا.

لە ڕۆژئاوای كوردستان لێبوردنی گشتی دەركرا
پێشت لە ڕۆژئاوای كوردستان لێبوردنی گشتی دەركرا
بڕیاری دەستگیرکردنی سواڵکەر و فاڵگرەوەکان دەرکرا
دواتر بڕیاری دەستگیرکردنی سواڵکەر و فاڵگرەوەکان دەرکرا
پەیوەندیدار