ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کە ٦٣ سەربازی وڵاتەكەی بەهۆی تۆپبارانەکانی ئۆکراینا لە ناوچەی ماکێڤکا کوژراون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ٦٣ سەربازی ڕووسیا کوژراون لە ئەنجامی بۆردومانی چوار مووشەکی هەڵگری سەری تەقینەوەی بەرز بۆ سەر خاڵی جێگیرکردنی کاتی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەكەمان لە ماکێڤکا.
ڕاشیگەیاندووە، کیێڤ مووشەکی هیمارس لە خاڵێکی جێگیرکردنی کاتی بۆ یەکەیەکی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە ناوچەی ماکێڤکا، لە بەشی ناوچەی دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە، تەقاندووە و دوو مووشەک خرایە خوارەوە.
لای خۆشیەوە، سوپای ئۆكراینا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەکانی دژە فڕۆکە توانیان ٤٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی بخەنە خوارەوە، کە بەشدارییان لە هێرشەکانی سەر ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا کردووە.