سبەینێ مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢٤، دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت:” سبەینێ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤، سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢٤.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٢ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە، تاوەکو ئێستا دانەمەزراون.

ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگ دابەش دەکرێت
پێشت ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگ دابەش دەکرێت
نێچیرڤان بارزانی: یادی عاشوورا دەرفەتێکە بۆ لێبووردەیی و برایەتی
دواتر نێچیرڤان بارزانی: یادی عاشوورا دەرفەتێکە بۆ لێبووردەیی و برایەتی
پەیوەندیدار