نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكرای دەكات، سبەی چوار شەممە لە 15 پەروەردە مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ دابەش دەكرێت.
عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی چوار شەممە لە 15 پەروەردەی سنووری سلێمانی شایستەی دارایی مانگی 4ی 2024 مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
وتیشی، “بڕیاربوو دوێنێ دوو شەممە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبكرێت، بەڵام خراوەتە سبەی چوار شەممە، كە لە سەرجەم پەروەردەكانی سلێمانی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت”.