وەزیرێكی هەرێم بۆ هاوتاكردنی مووچە دەچێتە لای سودانی



بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و بڕینەوەی مووچە بۆ 13 هەزار كەسی دیكە، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم سەرەتای مانگی داهاتوو لەگەڵ شاندێكی وەزارەتەكەی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ كۆدەبێتەوە.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە (كەی ئێن ئێن)ی ڕاگەیاند، بۆ سێ پرسی (هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان، مووچەی چاودێری خێزان، تۆماری نوێی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان) بڕیارە شاندێكی وەزارەتەكەیان لە سەرەتای مانگی داهاتوو بچنە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دارایی فیدڕاڵ و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببنەوە.

وتیشی، “لە سەرەتای ساڵی 2012ەوە تۆماركردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ڕاگیراوە، بۆیە دەیانەوێت 13 هەزار خاوەن پێداویستی نوێ تۆماربكەن”.

كوێستان محەمەد ئاشكراشی كرد، بەپێی یاسایەك، كە ساڵی 2011 لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكراوە، دەبێت مووچەی خاوەن پێداویستییەكی تایبەت لە 250 هەزار دینار كەمتر نەبێت، هەر لەسەر ئەو بابەتە تا ئێستا چەندین نووسراویان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردوە و داواكراوە ئەو یاسایە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت و مووچەكانیان بۆ بكرێت بە 250 هەزار دینار، بەڵام بە بیانوی قەیرانی دارایی نەتوانراوە جێبەجێ بكرێت”.

لەبارەی دابەشكردنی زەوی بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، وەزیری كار جەختی كردەوە، داوایان لە وەزارەتی شارەوانی و ئەنجوومەنی وەزیران كردوە، كە چینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیش سوودمەند بن لە وەرگرتنی زەوی، چونكە زیاتر لە 8 هەزار فەرمانبەری خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە، بۆ ئەوەش چاوەرێی وەڵام دەكەن.

ڕێواز فایەق: ئەگەر خەڵك بچێت بۆ دەنگدان نەخشەی سیاسی دەگۆڕێت
پێت ڕێواز فایەق: ئەگەر خەڵك بچێت بۆ دەنگدان نەخشەی سیاسی دەگۆڕێت
مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی خرایە بازارەوە
دوات مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی خرایە بازارەوە
پەیوەنیدر