” تاکڕەوی لە بەڕێوەبردن و سیاسەتی فەرزکردنی ئیرادە بەسەرچووە”



سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاریی هەڵبژاردن کۆبووەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەیەکدا پرسی هەڵبژاردن، ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەچوارچێوەی دەستوور و پاراستنی مافی هەموولایەک جەختیلێکرایەوە.

تایابەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پابەندین بەو وادەیەی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریکردووە و پێویستە هەموو لایەنەکانیتریش پابەندبن، دواخستن و دروستکردنی بەربەست لەبەردەم پرۆسەکە نەک خزمەت ناکات، بەڵکو هەرێمی کوردستان بەرەو دۆخێکی نەخوازراو ئاڕاستە دەکات.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هەڵوێستی یەکێتی روونە و پشتگیریی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکە، رێز لە سەروەری و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ دەگرین و پێشوازیی لە هەر هەوڵێکیش دەکەین کە ئامانجەکەی بەرقەرارکردنی ئاشتی و کاری پێکەوەیی بێت لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی” یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سیاسەتێکی نیشتمانی و پابەند پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان هەنگاوی ناوە، بڕوای تەواومان بە کاری پێکەوەیی و هاوبەشیی راستەقینە هەبووە لە بەڕێوەبردنی وڵات و ویستوومانە هەموولایەک لەچوارچێوەی دەستوور مافەکانیان پارێزراوبێت”.

ڕاشیگەیاند،  تاکڕەوی لە بەڕێوەبردن و سیاسەتی فەرزکردنی ئیرادە بەسەرچووە و ئەوەی وڵات پێویستی پێیەتی، ئاشتی و ئارامی و فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستەترە بۆ خەڵکە خۆڕاگرەکەی نەک ململانێی ناڕەوا.

چۆن لە عاشورا تێبگەین ؟!
پێت چۆن لە عاشورا تێبگەین ؟!
مەكتەبی سیاسی پارتی لەسەر تەقینەوەكەی كەلار هاتەدەنگ
دوات مەكتەبی سیاسی پارتی لەسەر تەقینەوەكەی كەلار هاتەدەنگ
پەیوەنیدر