مەكتەبی سیاسی پارتی لەسەر تەقینەوەكەی كەلار هاتەدەنگ



 

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی لەسەر تەقینەوەكەی دوێنی كەلار بڵاوكردەوە و بە تووندی ئیدانەی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو جۆرە كارە تێكدەرانە كاریگەری دەبێت بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان.

مەكتەبی سیاسی پارتی سەبارەت بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی ئەكرەم ساڵح-ی بەرپرسی لقی 22ی حزبەكە لە كەلار لە ڕاگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە ئامانجگرتنی هەڤاڵان و كادیرانی پارتیمان لە لایەن هەر لایەن و گروپێكەوە بێت قبوڵكراو نییە و ڕێگا نادەین تێكدەران بە مەرامەكانیان بگەن، بۆیە لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئەركی خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانی كردەوە تیرۆرستیەكە بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی:
بەداخەوە ڕۆژی دووشەممە، رێكەوتی ١٥/ ٧/ ٢٠٢٤، هەڤاڵ (ئەكرەم سالح) بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتیمان لەكاتی ڕۆیشتنی بۆ ئەركی فەرمی ڕۆژانەی خۆی لە شاری كەلار، دەكرێتە ئامانج و ئۆتۆمبێلەكەی دەتەقێندرێتەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.

ئێمە لەكاتێكدا بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆرستیە دەكەین كە هەڤاڵانی پارتیمان كراونەتە ئامانج، داوامان لە دامودەزگاكانی سنوورەكەیە لێكۆڵینەوەی جددی لەو كردەوە نا مرۆڤانە و تیرۆرستیە بكەن و ئەنجامدەرانی بۆ پارتیمان و ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان ئاشكرا بكەن.

ئەو جۆرە كارە تێكدەرانە كاریگەری دەبێت بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و، بە ئامانجگرتنی هەڤاڵان و كادیرانی پارتیمان لە لایەن هەر لایەن و گروپێكەوە بێت قبوڵكراو نییە و ڕێگا نادەین تێكدەران بە مەرامەكانیان بگەن، بۆیە لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئەركی خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانی كردەوە تیرۆرستیەكە بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان
١٦ـی ٧ـی ٢٠٢٤

” تاکڕەوی لە بەڕێوەبردن و سیاسەتی فەرزکردنی ئیرادە بەسەرچووە”
پێت ” تاکڕەوی لە بەڕێوەبردن و سیاسەتی فەرزکردنی ئیرادە بەسەرچووە”
مباپێ “گیانی خۆم بۆ ئەم یانەیە دەبەخشم”
دوات مباپێ “گیانی خۆم بۆ ئەم یانەیە دەبەخشم”
پەیوەنیدر