لە کەمپی قادیا تایبەت بە ئاوارەکان ئاگرکەوتەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی زاخۆ بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10:24 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندی بە ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەوە کرا و ئاگادارکراینەوە لە کەوتنەوەی ئاگر لە کابینەیەکی نیشتەجێبوون لە کەمپی قادیای تایبەت بە ئاوارەکان.
ئاماژەی بەوەکرد، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبوو.