بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕی ٦٧٦ ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٦٧٦،٠٣٦،٠٠٠،٠٠) شەش سەد و حەفتاو شەش ملیارو سی و شەش ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە، دام و دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان خرایە سەرهەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران-یان وەرنەگرتووە.