پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە



رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبونه‌وه‌كانی وه‌رزی نوێی یاسادانان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ش، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ یه‌كی وه‌رزی نوێیه‌ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ 20ی ته‌مموزی 2024 ئه‌نجامده‌درێت، چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت كه‌ یه‌كه‌میان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌ بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای داموده‌زگای شه‌هیدان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌، له‌ بڕگه‌ی دوه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی كۆماری عێراق بۆ رێكه‌وتنی خزمه‌تگوزاری ئاسمانی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئازه‌ربایجان ده‌كرێت، له‌ بڕگه‌ی سێیه‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ده‌كرێت، له‌ بڕگه‌ی چواره‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاسپۆرتی گه‌شتكردن ده‌كرێت.

10 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
پێت 10 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
ئاگادارییەک لە سایلۆی سەیدسادقەوە بۆ جووتیاران
دوات ئاگادارییەک لە سایلۆی سەیدسادقەوە بۆ جووتیاران
پەیوەنیدر