وەزیری دارایی ڕێكاری بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕادەگەیەنێت



وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر هێڵن بۆ تەرخان كردنی دارایی و دیاریكردنی میلاكات.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٤/٧/١٥، پێشوازی كرد لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لەهەرێمی كوردستان كرد و تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی وەزارەت و لیژنەی باڵای ئەنجومەنی وەزیران، كە لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/٨ ، بەمەبەستی گەڵاڵەكردنی بڕیارێكی دروست لەبارەی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەڕووی یاسایی و كارگێڕی و داراییەوە پێكهێنراوە تا بتوانن هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی مافەكانیان پارێزراو بێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەكە، ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاندووە، لەماوەی ڕابردوو لیژنە باڵاكە كۆبونەوەی خۆیان كردووە و لە ئێستا دۆسیەكە ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاژە كراوە بۆ ئەوەی ڕێكارە هونەری و ئیداریەكان تەواو بكرێت.

روِونیشیكردەوە، وەك وەزارەتی دارایی هەمیشە داكۆكیكار و پشتیوانی فەرمانبەرانی گرێبەست بوون و لەماوەی ڕابردووش هەرچی پەیوەست بوبێت بەوەزارەتەوە كاری خۆیان لەسەر كردووە.

ئاشكراشی كرد، لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر هێڵن بۆ تەرخان كردنی دارایی و دیاریكردنی میالاكاتی پێویست لەسەر ئاستی وەزارەت و دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست سوپاسی وەزیری دارایی و ئابورییان كرد، كە هەمیشە خەمخۆر و پشتیوانی دۆسیەكەیان بووە و هیوایان خواست لە نزیكترین كاتدا پرسی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە بە پێی ئەو میكانیزم و ڕێكارانەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی ڕێككەوتنی لەسەر دەكرێت”.

مووچە بۆ “سواڵكەرەكان” دەبڕدرێتەوە
پێت مووچە بۆ “سواڵكەرەكان” دەبڕدرێتەوە
عاشوورا چییە و بۆچی بەڕۆژووبوون سوننەتە؟
دوات عاشوورا چییە و بۆچی بەڕۆژووبوون سوننەتە؟
پەیوەنیدر