بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە چوارڕێیانی گەڕەكی نەورۆز تۆمەتبارێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، كە بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە چوارڕێیانی گەڕەكی نەورۆز تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ئـ . س. ع) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و پاپی كێشانی ماددە هۆشبەرەكان و چەقۆیەك و ماتۆڕسكیلێكدا گیرا، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕادەستی دادگا كرا.