مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە هەژماری من تۆماردەکرێن



بڕیارە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە پرۆسەی هەژماری من تۆماربکرێن و داواکاریش دەکرێت لە فەرمانی پێدانی زەوی حکومەتی هەرێم سوودمەند بن.

کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تیمەکانی پرۆژەی هەژماری من سەردانی قوتابخانەکانی کەرکووک دەکەن بۆ تۆمارکردنی مامۆستایانی خوێندنی کوردی و چاوەڕی دەکەن لە چەند ڕۆژێکدا، هەموو مامۆستایانی خوێندنی کورد لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار بکرێن.

وتیشی، بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من لە گەڕەکە کوردییەکانی شاری کەرکووک ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) و بنکەیان کردووەتە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا، مامۆستایانی خوێندنی کوردی بە ئاسانی بتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.

کامەران عەلی ڕاشیگەیاند، وەزارەتی پەروەردە نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە تاوەکوو لە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک و خورماتووش سوودمەند بن و بەپێی میکانیزمێک لە سنووری شارەوانییەکانی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەوییان پێ بدرێت.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریكرا
پێت جێگرەوەی پلاسخارت دیاریكرا
500 دۆلار وەک قەرەبوو دەدرێتە ئەوکەسانەی کارەبایان پچڕا
دوات 500 دۆلار وەک قەرەبوو دەدرێتە ئەوکەسانەی کارەبایان پچڕا
پەیوەندیدار