وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئامادەن هەر كاتێك پێویست بکات سەردانی بەغدا بكەن و چاوەڕێی ئەوەن كاتێك دابنرێت بۆ ئەوەی لهگهڵ بهغدا كۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتە گرنگهكان بكەن.
د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی بۆ پێگەی فەرمی حکومەت ڕاگەیاندووە، “کابینەی نۆیەم هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق بەردەوامە و شاندەکانی هەرێم چەندین جار سەردانی بەغدایان کردووە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، چەندین لیژنە بۆ كۆمەڵێك بابەتی وەك پڕِۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق و دۆسیەی نەوت و چاودێریی دارایی پێکهێنراون و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵدا هەیە..
وتیشی، “دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پێش سەری ساڵ بوو، ئێستاش ئامادەین هەر كاتێك پێویست بکات سەردانی بەغدا بكەین و چاوەڕێی ئەوەین كاتێك دابنرێت بۆ ئەوەی پێكەوە كۆببینەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتە گرنگەكان بكەین”.