حكومەتی هەرێم دوابڕیاری لەسەر پشووی سبەینێ دا



هەریەكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان دوو ڕۆژی جیاوازیان بۆ پشوووی 10ی موحەڕەم “عاشورا” دیاری كرد.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی سێ شەممە 16ی تەمموز، بەبۆنەی ڕۆژی عاشووراوە، لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

بە گوێرەی ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەی پشووی فەرمییە، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی 16ی تەمموزی 2024، كە بە پشتبەستن بە ڕۆژژمێری کۆچی.

لای خۆشیەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانێکی دەرکرد بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی چوار شەممە، 17ی تەمموز 2024 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی 10ی عاشورا لە ناوچە شیعە نشینەكان.

بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بڕیاردرا
پێت بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بڕیاردرا
یەکەمین کەمئەندام خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکات
دوات یەکەمین کەمئەندام خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکات
پەیوەنیدر